ئەمشەو وادەی ئاشکراکردنی نەوەی ئەمساڵی زنجیرەی (S) بوو لەلایەن سامسۆنگەوە. ئاشکراکردنەکە لە کۆنگرەیەکی سەر بە زنجیرەکۆنگرەی MWC 2018 دا لە شاری بارسێلۆنا بەڕێوەچوو.

لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکان لەڕووی ڕەقەکاڵاوە بخەینە ڕوو و، بۆ باشتر تێگەیشتنمان. بەراوردیان دەکەین بە دوو نەوەی پێش خۆیان (ئێس ٨ / ئێس ٨ پڵەس)، چونکە بێ گومان بە باسکردنی تەواوی وردەکاریەکان بابەتەکە زۆر درێژە دەکێشێت.

گالەکسی ئێس ٨ | گالەکسی ئێس ٩.

سەرەتا لە دیزاینەوە دەست پێ دەکەین، دیزاینی مۆبایلەکان لەڕووی پێشەوە هیچ گۆڕانکاریەکی بەرچاوی تێدا نەکراوە، تەنانەت ڕەنگە نەتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان ئێس ٨ و ئێس ٩ ئەگەر لەڕووی پێشەوە سەیر بکەین، بەڵام لە ڕووی پشتەوە گۆڕانکاری لە شوێنی کامێرا و هەستەوەرەکان کراوە و بە شێوەیەکی ستوونی ڕێکخراون، هەستەوەری خوێنەرەوەی پەنجەمۆر براوەتە خوارەوەی کامێرا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر لە شوێنی پەنجەمۆری ئێس ٨ گیرا لەلایەن کڕیارانەوە چونکە ، هەستەوەرەکە برابووە تەنیشت کامێرا و، زۆرجار پەنجەی بەکارهێنەر دەبووە هۆی پیس بوونی هاوێنەی کامێراکە.

گالەکسی ئێس ٩ | گالەکسی ئێس ٩ پڵەس.

قەبارە و ڕوونی ڕوونمای مۆبایلەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، ئێس ٩ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٨ ئینج و دووری ١٨:٩ و ڕوونی ١٤٤٠ × ٢٩٦٠ پێکسڵ. ئێس ٩ پڵەس خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦.٢ هەمان دووری و ڕوونی.

وەکو نەوەی پێش خۆیان، مۆبایلەکان بە دوو جۆر پڕۆسێسەر بەردەست دەبن، هەردوو جۆرەکەی لە نوێترین جۆرەکانی ئێکسێنۆوس و سناپدراگۆنن. (ئێکسێنۆوس ٩٨١٠ و سناپدراگۆن ٨٤٥)، ئەمانە یەکەمین مۆبایلن بەو پڕۆسێسەرانەوە ڕابگەیەندرێن. (جۆری سناپدراگۆن تەنها لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بەردەست دەبێت)

ڕامی مۆبایلەکان ئەمجارە جیاوازی هەیە، ئێس ٩ خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی ٤ گێگابایت و ئێس ٩ پڵەس خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی ٦ گێگابایت.

بیرگەی ناوەکی هەردوو مۆبایلەکە بە قەبارەکانی ٦٤، ١٢٨، ٢٥٦ گێگابایت بەردەستە. لەگەڵ پشتگیری کردن لە بیرگەی دەرەکی تا قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت.

ڕەنگە ئەمجارە زۆرترین سەرنجی سامسۆنگ لەسەر کامێرا بووبێت، چونکە ئەمە دەبێتە گرنگترین خاڵی جیاواز لەنێوان ئێس ٩ و برا گەورەکەی، چونکە ئێس ٩ خاوەنی یەک کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵە بە فراوانی هاوێنەی f/1.5 – 2.4 (فراوانی دەرچەی کامێرا دەتواندرێت بگۆڕدرێت بەپێی ویستی بەکارهێنەر). بەڵام ئێس ٩ پڵەس خاوەنی دوو کامێرای گۆشە فراوان و (Telephoto) یە لە پشتەوە کە فراوانی دەرچەی کامێرای گۆشە فراوان بە هەمان شێوەی ئێس ٩ یە و توانای گۆڕینی تێدا هەیە لە f/1.5 تا f/2.4. ئەوەی نوێیە لە کامێراکاندا توانای خاوکردنەوەی ڤیدیۆکانە هەتا ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا توانای خاو کردنەوەی ڤیدیۆ لە ئێس ٨ دا تەنها ٢٤٠ وێنە بوو لە چرکەیەکدا.

توانستی باتری مۆبایلەکان نەگۆڕاون، ئێس ٩، ٣٠٠٠ ملی ئەمپێرە و ئێس ٩ پڵەس، ٣٥٠٠ ملی ئەمپێرە. سیستەمی وەگەڕخەریشیان ئەندرۆید ٨.٠.٠ (ئۆریۆ) یە.

چەند وێنەیەک:

داواکاری بۆ کڕینی پێشوەختەی مۆبایلەکان لە ٢٧ ی مانگەوە دەست پێدەکات و، لە ١٦/٣ بە فەرمی ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێن.

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…