کۆمپانیای (RED) کۆمپانیایەکی ئەمریکیە و کاری (سینەماتۆگرافی) و کامێرای دیجیتاڵ و ئامێرە یاریدەدەرەکانی ئەو کارەیە.

بڕیارە کۆمپانیاکە لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا مۆبایلێك بەناوی (هایدرۆجین)ـەوە ڕابگەیەنێت، جیاوازی ئەم مۆبایلە لەگەڵ ئەوانی دی ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای هۆڵۆگرام لە ڕوونما قەبارە ٥.٧ ئینجیەکەیدا بەکارهاتووە، واتە توانای نیشاندانی بەشێوەی سێ دووری (3D) هەیە.

دامەزرێنەری کۆمپانیاکە (Jim Jannard) دەڵێت: “هیچ ڕێگایەک بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە نیە هەتا نەبینیت، تەکنەلۆژیای ڕوونماکەی ئێمەت هەرگیز پێشتر نەبینیوە”.

تایبەتمەندیەکانی تری مۆبایلەکە تا ئێستا دیار نین، بەڵام پێدەچێت کار بە سیستەمی ئەندرۆید بکات و، خاوەنی کامێرایەکی بەهێزی پێشکەوتوو بێت چونکە کۆمپانیاکە خۆی لەو بوارەدا کار دەکات، هەروەها لە وێنەکانەوە دەردەکەوێت کە خاوەنی USB type-c بێت هەروەها پشتگری لە میمۆری دەرەکی بکات و خاوەنی دەرچەی جاك بێت بۆ هێدفۆن.

لە ئێستادا مۆبایلەکە بە دوو جۆر بۆ داواکاری کڕینی پێشوەخت مۆبایلەکە لە پێگەی فەرمی کۆمپانیاکەدا بەردەستە،
جۆری ئەلەمنیۆم بە نرخی ١١٩٥ دۆلار و جۆری تیتانیۆم بە ١٥٩٥ دۆلار.

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…