ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کرا کە لە ٣ مۆبایل پێک دێت.

قەبارەی ڕوونمای هواوی P20 ٥.٨ ئینجە لە جۆری IPS LCD، بە ڕوونی ١٠٨٠ × ٢٢٤٤ پێکسڵ، خاوەنی بەشی جیاکراوەی Notch ـە لە سەرەوە، کە دەتوانرێ بە هۆی ڕەش کردنی ئەملا و ئەولاکەیەوە بشاردرێتەوە، P20 Pro خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٦.١ ئینجە بە هەمان تایبەتمەندی.

پڕۆسێسەری مۆبایلەکان لە جۆری کیرین ٩٧٠ ی نایابە کە ژیری دەستکرد تایبەتمەندی ناوازەی پێ بەخشیوە.

قەبارەی ڕامی P20 ٤ گێگابایتە لەگەڵ ٦٤ گێگابایت بیرگەی ناوەکی لەگەڵ هەبوونی دەرچەی SD card بۆ زیاد کردنی قەبارەکەی.
هەروەها P20 Pro خاوەنی ڕامێکی ٦ گێگابایتە لەگەڵ بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت و هەبوونی دەرچەی SD card.

جیاوازیە گەورەکەی ئەم دوو برایە لێرەدایە، لە کامێرادا:
پی ٢٠ خاوەنی دوو کامێرایە لە پشتەوە، یەکەمیان ١٢ مێگاپیکسڵە لەگەڵ کرانەوەی دەرچەی f/1.6 و بەرپرسە لە ڕەنگەکان لە وێنەکەدا، دووەمیان ٢٠ مێگاپیکسڵە بە هەمان کرانەوەی دەرچە و بەرپرسە لە چرکاندنی ڕەنگەکانی ڕەش و سپی.
توانای دوو ئەوەندە هێنانە پێشەوەی وێنەکەی هەیە، توانای گۆڕینی سەرنج (Focus) و ڕووناکی هەیە پاش گرتنی وێنەکە، توانای ڕیکۆرد کردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K، توانای خاوکردنەوەی ڤیدیۆی تۆمارکراوی هەیە هەتا ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ، لەگەڵ تەکنەلۆژیاکانی OIS و AIS.

پی ٢٠ پرۆ یەکەمین مۆبایلە کە خاوەنی سێ کامێرایە بێت لە بەشی پشتەوە، یەکەمیان ٤٠ مێگاپیکسڵە بە کرانەوەی دەرچەی f/1.8 ، دووەمیان ٨ مێگاپیکسڵە بە کرانەوەی دەرچەی f/2.4 لە جۆری تێلەفۆتۆیە و لە ڕەنگەکان بەرپرسە، سێیەمیان ٢٠ مێگاپیکسڵە بە کرانەوەی دەرچەی f/1.6 و لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی بەرپرسە.

توانای هێنانە پێشەوەی هەتا ٥ ئەوەندە هەیە، لەگەڵ بوونی هەمان تایبەتمەندیەکانی دیکە کە لە P20 دا هەیە.

کامێرای پێشەوەی هەردوو مۆبایلەکە ٢٤ مێگاپێکسڵە بە کرانەوەی دەرچەی f/2.0 ، دەتوانرێت وەکو قوفڵێك بەکاربهێنرێت بە ناسینەوەی دەموچاوت.

توانای هێنانە پێشەوەی هەتا ٥ ئەوەندە هەیە، توانای گۆڕینی ISO ی هەیە، کاریگەری ئەمە تایبەتمەندیە ناوازەیەش لە شوێنە ڕووناکی جیاوازەکاندا دەردەکەوێت، دەتوانرێت هەتا ١٠٢،٤٠٠ بەرز بکرێتەوە، لەگەڵ بوونی هەمان تایبەتمەندیەکانی دیکە کە لە P20 دا هەیە.

باتری P20، ٣٤٠٠ ملی ئەمپێرە، تەکنەلۆژیای سوپەر چارجی تێدایە.
هەروەها باتری P20 Pro ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرە، لەگەڵ بوونی هەمان تەکنەلۆژیا بۆ خێرا بارگاوی کردنەوە.

هواوی P20 Porsche Design:
وەکو لە بەرهەمەکانی پێشووتری هەمان زنجیرە بینیومانە، هەمیشە بەرهەمێکی دیزاین جیاوازمان هەیە بە بوونی کەمێک جیاوازی لەگەڵ تایبەتمەندی بەرزترین بەرهەم و نرخێکی خەیاڵیەوە.
پی ٢٠ پۆرش دیزاین هەمان تایبەتمەندیەکانی P20 Pro ی هەیە تەنها قەبارەی ڕوونماکەی ٦ ئینجە و قەبارەی بیرگەی ناوەکیەکەی ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایتە، کە ئەمە یەکەمین مۆبایلە کە بیرگە ناوەکیەکەی ٥١٢ گێگابایت بێت.

نرخی P20 Porsche Design بە بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتەوە نزیکەی ٢١٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت، نرخی بیرگەی ناوەکی ٥١٢ گێگابایتەکەی نزیکەی ٢٦٠٠ دۆلار دەبێت.

پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای هەیە و لە پشتیشەوە هەیەتی. پی ٢٠، ٨٠٥ دۆلار و پی ٢٠ پرۆ ١١١٥ دۆلار دەبێت بە نزیکەیی.

ئەمەش بخوێنەوە

کۆمپانیای (RED) مۆبایلێك بە تەکنەلۆژیای هۆڵۆگرامەوە ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای (RED) کۆمپانیایەکی ئەمریکیە و کاری (سینەماتۆگرافی) و کامێرای دیجیتاڵ و ئامێرە یا…