سەرەتا بەژداربوون لە ئەندرۆکورد

بەژداربوون لە ئەندرۆکورد

ئەندرۆکورد پەرە بە سیستەمی ئەندرۆید دەدات و بڵاوکراوە و بابەتەکانیشی هەر لەو بوارەدایە، هەر کەسێک ئارەزووی بەژداربوونی هەیە و دەیەوێت بەشێک بێت لە پڕۆژەکە، خۆشحاڵ دەبین، چونکە ئەندرۆکورد موڵکی ئەو کەسەیە کە دەیەوێت بەرەوپێشیی ببات، هەڵبەت ئەندرۆکورد بە دامەزراوەیی خۆی کاردەکات، کۆمەڵێک یاسا و ڕێسایی هەیە کە لەسەری بنیادنراوە، هەرکەسیش بیەوێت بەژدار بێت قبووڵی کردووە و بۆتە مامەڵکردنی.

ئەگەر دەتەوێت بەژدار بیت، دەبێت ئەوە بزانێت، ئەندرۆکورد باوەڕیی بە ڕێکلام و بانگەشە نییە بۆ شتێک لەدەرەوەی کار و پڕۆژەمان، تەنها کاتێک ڕێگە پێدراوە کە ئامانجی بۆ ئەندرۆکورد بێت.

کارکردن لە ئەندرۆکورد فێرخوازیە و خێرخوازیە، هەر کەسیش ئارەزووی بەژداربوونی هەیە، دەبێت بەو چاوە بەژداریی بکات کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی وێبی کوردی و فراونکردنی وێبی کوردیە.

پەیوەندیکردن وەک نووسەر:

کۆمەلێک یاسا و ڕێسایی تایبەت هەن بۆ بەژداریکردن:

  • پەیڕەوییکردن لە نووسین بە کوردی پەتی و خاڵەبەندی.
  • بابەتی دووبارە و لەبەرگیراوە ڕێگەپێدراو نییە و نابێت بنووسرێت.
  • ئەگەر پێویستی کرد بابەتەکەت وێنە، ڤیدیۆ، دووگمەی تێدابنێت و بیڕازێنەوە، واتە بابەتێکی ڕێک و پێک بێت.
  • سەردێڕی بابەت دروست و ڕێک و پێک بنووسرێت (دوور لە بریقەداری و سەرنج بەری).
  • نووسین دەبێت بە شێوازاری کوردی ناوەندی و تەختەکلیلی کوردی بێت.
  • پێویستیە کە بابەت بە باشترین شێواز و گوونجاترین شێواز دابڕێژرێت.

پەیوەندیکردن لە هەر بوارێکی تری کارکردن:

ئەندرۆکورد پێویستی بە کەسانی تەکنیکی هەیە، بتوانن هاوکاریی نووسەران بکەن و بابەتەکانیان بۆ ئامادەبکەن، (ئەگەر شارەزایت لە بەڕیوەبردنی وۆردپرێس یان ئامادەکردنی وێنە و ڤیدیۆ) خۆشحاڵدەبین، هاوکاری دەکەین و نووسینت بۆ دەنێرین ئەگەر ئەتوانیت ڤیدیۆ ئامادەبکەن، یان ئەگەر کەسێکی تەکنیکی ماڵپەریت خۆشحاڵ دەبین یارمەتی نووسەرەکان بدەیت و بابەتیان بۆ ڕێکبخەیت.

دەتوانن پەیوەندی بە ئەندرۆکورد بکەن بەم ناونیشانە:

info@androkurd.com

یاخوود پەڕەی فەرمیمان لە فەیبسووک:

کرتە بکە

” هەتا ئەوەندەیی کاردەکەیی تۆ بەشێکی کەم نابیت لە پێگەکە و تەواو، بەڵک و دەبیتە یەکێک لە خاوەنەکانی ئەندرۆکورد، چوون باوەڕمان بەکاریی فێرخوازی هەیە، هەر بۆیەش ئەوانەیی کاردەکەن خاوەنەکانی ئەندرۆکوردن.”

لێدوان داخراوە.